لیستە
AR
EN
چوونەژوورەوە
پەیوەندیمان پێوە بکە
سەرەتا
دەربارەی ئێمە
سەرۆکی
دەستەی بەڕێوەبردن
دەربارەی ئێمە
نەورۆز تیلیکۆم
سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردن
سه‌رۆكى جێبه‌جێكار
ستافی نەورۆز تیلیکۆم
كاوه رێكانی
له ساڵی 2007 وه ئێمه له كۆمپانیای ﺋــاڵاى نەورۆز تێلیکۆم هه‌موو هه‌وڵی خۆمان داوه بۆ ئه‌وه‌ی خهونهكان بكه‌ین به ڕاستی له ڕێگای دامه‌زراندنی كۆمپانیا بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتوو به چه‌ندین پسپۆڕی جیاواز. ئێمه له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستمان پێ كرد پاشان په‌ره‌مان به خزمه‌تگوزارییه‌كانمان دا بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگای به‌كارهێنانی چه‌ندین جۆری جیاواز له ته‌كنه‌لۆژیاو خزمه‌تگوزاری. ئه‌مڕۆ ئێمه توانیمان یه‌كێك له ته‌كنه‌لۆژیا هه‌ره پێشكه‌وتووه‌كان بهێنینه هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌ویش ته‌كنه‌لۆژیای (4G LTE) ه، له‌به‌رئه‌وه به خۆشحاڵیه‌وه دڵخۆشی خۆم بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌یه ده‌رده‌بڕم.
ئامانج و خه‌ونی ئێمه بریتی بووه له دڵنیاكردنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێم له دابین كردنی پێشكه‌وتووترین ته‌كنه‌لۆیای به‌رده‌ست له ده‌نگ و ئینته‌رنێت (ڤۆیس و داتا). هه‌روه‌ك توانیومانه به‌شێكی گه‌وره له‌م خه‌ونه بهێنینه دی، ئێمه له ئێستادا هه‌موو هه‌وڵی خۆمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كانمان بگه‌یه‌نینه هه‌موو ماڵێك له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
من باوه‌ڕم وایه كه له ئێستادا هه‌بوونی باشترین ته‌كنه‌لۆژیاكان له بازاڕ به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره كاریگه‌ریان ده‌بێت و به‌شدار ده‌بن له گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری هه‌رێم كه به ڕێژه‌یه‌كی خێرا پێش ده‌كه‌ون ئه‌ویش له‌ڕێگای دابین كردنی باشترین خزمه‌تگوزارییه‌كان. له بری هه‌مووان له نه‌ورۆز تلیكۆم، له بری تیمی ته‌كنیكی و تیمی بازرگانی و له بری هه‌موو كارمه‌ندان، سوپاسی سه‌رجه‌م به‌شداربووانمان ده‌كه‌ین به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه به‌رده‌وام بوون له مانه‌وه له‌گه‌ڵمان له باوه‌ڕبوونیان به به‌هێزی ئێمه له دابین كردنی ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوو بۆ هه‌ر یه‌ك له ده‌نگ و ئینته‌رنێت (ڤۆیس و داتا).