سه‌رۆكى جێبه‌جێكار

سه‌رۆكىجێبه‌جێكار

دەربارەی ئێمە نەورۆز تیلیکۆم سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردن سه‌رۆكى جێبه‌جێكار ستافی نەورۆز تیلیکۆم

سه‌رۆكى جێبه‌جێكار

له‌ سه‌رده‌می ئینته‌رنێت و بواره‌كانی گه‌یاندندا، كۆمپانیای ئاڵای نه‌ورۆز تلیكۆم یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا پێشه‌نگه‌كان كه‌ هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دابووه‌ له‌ لوتكه‌دا بمێنێته‌وه‌، كۆمپانیامان دابین كه‌ری خزمه‌تگوزاری جۆراوجۆری بواری گه‌یاندنه‌ بۆ هه‌ر یه‌ك له‌ ده‌نگ وئینته‌رنێت (ڤۆیس و داتا)، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه‌ كه‌ نوێترین و باشترین ته‌كنه‌لۆژیاكانی بواری ئینته‌رنێت دابین بكات،  كۆمپانیای ئاڵای نه‌ورۆز تلیكۆم شانازی به‌ وه‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌میشه‌ پێشڕه‌وی بواری ته‌كنه‌لۆژیا بووه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێك بووه‌ له‌ كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌مه‌ش به‌ هۆی بوونی ئه‌و ئامانجه‌ گه‌وره‌یه‌ی كه‌ كۆمپانیا هه‌یبووه‌.
له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی كۆمپانیای ئاڵای نه‌ورۆز تلیكۆم و به‌ هۆی هه‌بوونی نزیكه‌ی (1200) كارمه‌ندی لێهاتوو كه‌ زۆربه‌یان كارمه‌ندی ناوخۆیین، كۆمپانیای ئاڵای نه‌ورۆز تلیكۆم سه‌ركه‌وتوو بوو له‌ سه‌لماندنی خۆیی و كێبڕكێ كردن له‌ هه‌رێمی كوردستان. ڕوئیای ئێمه‌ پێشه‌كه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ به‌ نایابترین شێوه‌ بۆ هاوبه‌شانمان له‌ ڕێگای باشترین ته‌كنه‌لۆژیاوه‌ وه‌ دابین كردنی باشترین خزمه‌تگوزارییه‌كان كه‌ ناسراوه‌ به‌ (VAS) هه‌روه‌ها گروپی كۆمپانیاكانی ئاڵای نه‌ورۆز تلیكۆم خزمه‌تگوزارییه‌ فراوانه‌كانی بواری ده‌نگ و ئینته‌رنێت پێشكه‌ش به‌ تاكه‌كانی كۆمه‌لگاو كۆمپانیاكان و كۆمه‌ڵگاكانی نیشته‌جێ بوون ده‌كات. زۆربه‌ی ئۆفه‌ره‌كانی بواری داتا له‌ لایه‌ن ئێمه‌وه‌ دابین كراون وه‌كو دابین كردنی پێشكه‌وتووترین تۆڕه‌كانی (4G LTE) و دابین كردنی خێراترین ئینته‌رنێت له‌ هه‌رێمی كوردستان. كۆمپانیای ئاڵای نه‌ورۆز تلیكۆم ستراتیجیه‌تێكی به‌هێزی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش یارمه‌تی ده‌ره‌ بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترین پڕۆژه‌ی ساڵ له‌سه‌ر ئاستی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌ش له‌ لایه‌ن (Global Carrier Awards) پێی به‌خشراوه‌. ئێمه‌ هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵداین بۆ داهێنانى نوێ وه‌ مانه‌وه‌مان وه‌ك باشترین دابینكه‌رى خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌ كوردستاندا، له‌ سۆنگه‌ى ئه‌م ڕێگایه‌وه‌ ئێمه‌ ده‌توانین هه‌میشه‌ به‌ به‌هێزى و گه‌شه‌سه‌ندویی بمێنینه‌وه‌ له‌ نێوه‌ندى ڕكابه‌ره‌كانماندا.

سوپاسێكی تایبه‌ت بۆ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانمان كه‌ له‌ كاره‌كانیان به‌رده‌وام بوون بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن له‌وه‌ی كه‌ هاوبه‌شانمان ڕه‌زامه‌ندن به‌رامبه‌ر به‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانمان، زۆر سوپاسی سه‌رجه‌م هاوبه‌شانمان ده‌كه‌ین بۆ هه‌بوونی متمانه‌یان به‌ ئێمه‌و ڕێگاپێدانیان بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تیان بكه‌ین. به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه‌ له‌ كاره‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین باشترین خزمه‌تگوزارییه‌كانی بواری گه‌یاندن دابین بكه‌ین له‌سه‌ر ئاستی جیهان.